کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، مستەفا کازمی دوایین تاقیکردنەوەی تایبەت بە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو، ئەنجام دا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی سەرپەرشتی دوایین تاقیکردنەوەی تایبەت بە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو کردووە لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو کە لە 22ی ئەم مانگە دوایین تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان ئەنجام دەدرێت.
لە ماوەکانی رابردوودیشدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا، ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی تاقی کردبوویەوە.
بڕیارەدراوە کە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.