Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:06

نەتەوە یەکگرتووەکان هانی عیراقییەکان دەدات بەشداری لە هەڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن

دەنگت ئایندەی وڵاتەکەتە
کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە ژێر ناونیشانی ئێمە دەنگمان بە عێراق دەدەین هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ هاندانی عیراقییەکان  دەستپێکردووە، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەڕەبی لەسەر دیوارەکانی شارەکاندا پەیامی هاندان بڵاودەکاتەوە، بە مەبەستی هاندانی دەنگدەرانی عێراقی بۆ بەکارهێنانی مافەکەیان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بە پێی ئەو وێنانەی دەردەکەوێت نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دیوارەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەڕەبی دەنووسن، "دەنگت ئایندەی وڵاتەکەتە."

ڕاشیدەگەیەنن ئەم پەیامانە لەسەر دیوارەکانی بەغدا و لە ماوەیەکی نزیکدا لە شوێنەکانی دیکەش بڵاودەکەینەوە، بۆ بیرخستنەوەی گرنگی بەشداری عێراقییەکانە لە هەڵبژاردن.

بڕیار وایە لە 10ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژیر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.