Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:05

وەزیری کشتوکاڵی داعش لە رۆژئاوای عێراق دەستگیرکرا

بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو
کوردستان TV
100%

ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، بەناو وەزیری کشتوکاڵی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستگیر کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی فیرقەی 10ی سەربە سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکیان لە ناوچەی ئەلبو فەراج باکووری پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکردووە.

باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەو بەناو وەزیری کشتوکاڵی داعش بووە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.