لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای ڕاپەڕین و لە ناو شاری قەڵادزێ پرۆژەیەك جێبەجێ دەكرێت كە گرفتی بارزۆری چەند محاویلەیەك چارەسەر دەكات.
پرۆژەكە بریتییە لە دانانی چەند محاویلەیەك بە توانای جیاواز لە گەرەكی هەنارۆك لەسەر فیدەری 5ی وێستگەی شەهید فارووق.
تێچووی پرۆژەكە بریتییە لە 106 ملیۆن و 571 هەزار و 600 دینار و لەلایەن كۆمپانیای شازەكارەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەی 45 رۆژدا كارەكانی تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.