Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 09:30

چاککردنه‌وه‌ی کاره‌بای ئه‌و گوندانه‌ی به‌هۆی تۆپبارانی تورکیا پچڕاون

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ری ده‌خه‌ن تیمه‌كانیان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ستوون و ته‌لی کارەبای ئەو گوندانەن کە بە هۆی تۆپبارانه‌كانی تورکیاوە پچڕاون.

وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه‌،‌ تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئامێدی خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی کارەبای گوندەکانی (ئووره، دشيش، سەرەروو و ئەدنێ)ن کە بە هۆی تۆپبارانه‌كانی تورکیاوە پچڕاون و ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتییانی  ئه‌و گوندانه‌ پچڕاندووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشده‌گه‌یه‌نێ: ئه‌مه‌ بۆ جاری نۆیەمە کارەبای ئەم دەڤەرە بە هۆی تۆپبارانەكانه‌وە دەپچڕێت و تیمەکانی کارەبای ئامێدیش هەموو جارێک سەرەڕای مەترسی لەسەر گیانیان لەسەر چاککردنی کارەبای ناوچەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە بەردەوامن.

لای خۆیه‌وه‌ دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شەڕ و پێکدادانەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە سنوورەكانی باشووری كوردستان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەتان هاووڵاتی و زیان گەیاندن بە گیان و موڵک و ماڵیان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب، 165 هێرشی ئاسمانی، و 274 گولـلە تۆپ، و 6 هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون كە بەھۆیەوە زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.