گەیشتنی خۆر بە بورجی تەرازوو لە 22ی 9ی 2021 دەستپێکی وەرزی پایز و گەیشتنی خۆر بە ماڵی دابەزین و لاوازبوونی هەیمەنەی خۆر، چونکە لە ڕۆژی چوارشەممەی 22ی ئەم مانگە کاتژمێر 20:10ی شەو خۆر داخلی ناو بورجێکی پایزی دەبێت و تین و هێزی پێشووتری نامێنێ تیشکی خۆر هەڵبەزە و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێ و بەرەو ئاسۆ دەڕوات بۆیە شەو درێژ دەبێ و ڕۆژ کورت دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێ.
ئەم دیاردەیە ناو دەنرێ بە دیاردەی (هاوسەنگبوونی پایزە) کە لەم ڕۆژەدا شەو و ڕۆژ یەکسان دەبن و ئیتر تاکو دەگەینە وەرزی بەهار بۆ ماوەی شەش مانگ، شەو درێژ و ڕۆژ کورت دەبێت و گەڵای درەختەکان هەڵدەوەرێن و کەشوهەوا دەگۆڕێ و پێستی ڕووخسار وشك دەبێ، دەست و پەنجەکان بە هۆی وشکییەوە دەقەڵشێن و مووی سەر لاواز دەبێت و هەڵدەوەرێ و دروستبوونی نەخۆشی و زیادبوونی نەخۆشی لە منداڵ بەدی دەکرێت وەك (ئهنفلۆنزاو کۆكە و وشکبوونی قورگ ، لەوزەتێن و ژانەسەر).
خۆر ڕووحی ژیان و سروشتە، بەڵام کە هاتە ماڵی دابەزین کە ماڵی وشکی و لاوازییە بۆ خۆر، کەواتە دەبێتە هۆی لاوازبوونی هێز و تیشکەکانی خۆر، گەیشتنی خۆر بە بورجی تەرازوو هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی پێش چەند ڕۆژەی (مریخ و عهتارد)یش بە هەمان بورج.
لە کۆنەوە پێشینان کاتێ وەرزی پایز هاتووە دیمەنی تابلۆی هەڵوەڕینی گەڵای درەختەکان و خەمباری سروشتیان بە هاوشێوەی دیمەنی عاشقێکی خەمباری ڕۆمانسی و غەریبی و غوربەت وەسف کردووە، چونکە خۆر هاتۆتە ماڵی بورجی تەرازووی هەوایی کە ئەم بورجە ماڵی هەسارەی ڤینۆسی جوانی و ڕۆمانسی و سۆزدارییە و ماڵی حەوتەمی خشتەی گەردوونییە کە ماڵی هەڵبژاردنی هاوبەشی سۆزداری و ماڵی شەریکی ژیان و خۆشەویستییە.
ئەمساڵ جیا لە ساڵانی ڕابردوو وێڕای ئەوەی کە هەموو ساڵێك خۆر دێتە ئەم بورجە و دەبێتە دەستپێکی پایز، بەڵام لە پایزی 2021 جگە لە خۆر، (مریخ و عهتارد)یش گەیشتوون بەم بورجە، به هيواى وه رزێكى تازه ى خۆشبهختى
ن/ ڕێبهر ڕۆستهم - شارهزا له بواری فهلهكناسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.