Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

چوار پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك كاوە عەبدوڵڵا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، كاك كاوە عەبدوڵڵا بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك عەبدوڵڵا سور باوكی بەڕێزتان و كەسایەتی دیاری شاری كەركووكی خۆشەویستمان بیست. سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا باوكی بەڕێزتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی 22ـی ئه‌یلوولی 2021

……………………………

 پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز وشیار عەمەر حەمە عەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، كاك وشیار عومەر حەمە عەلی بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە بڕیاری برای بەڕێزتانمان بیست. سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین. لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە بڕیار بەر رەحمەتی خۆی بخات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی 22ـی ئه‌یلوولی 2021

……………………………..

 پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز نەهرۆ گەزنەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، كاك نەهرۆ گەزنەیی بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو سەید رازیە عەبدوڵڵا شێخ سمایل دایكی بەڕێزتانمان بیست. سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەكەتان و خزم و دۆست و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودا گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو سەید رازییە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی 22ـی ئه‌یلوولی 2021

…………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەقید حوسێن محەمەد عارف هەمزە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عەقید حوسێن محەمەد عارف هەمزە بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی كوردستان عەقید حوسێن محەمەد عارف هەمزەمان بیست. سەرەخۆشی ئاڕاستەی هەموو خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای دلۆڤان داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو عەقید حوسێن بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی 22ـی ئه‌یلوولی 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.