ئه‌مڕۆ دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌نوه‌ر شێخانی، هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونی كورد تێده‌په‌ڕێت، كه له ته‌مه‌نی 19 ساڵییه‌وه ده‌ستی به كاری شانۆیی كردبوو.
ڕۆژی 2019/9/23، هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ستێكی باڵای له ڕه‌وشی شانۆ و دراما و سینه‌مای هه‌ولێردا هه‌بووه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی له ساڵی 1951ه‌وه له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 19 ساڵییه‌وه واته له ساڵی 1970وه ده‌ستی به كاری شانۆیی كردووه، به‌شداریی زیاتر له 60 شانۆگه‌ری و 10 فیلمی سینه‌مایی كردووه.
له ساڵی 1973 به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به شۆڕش له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراقه‌وه ده‌گیرێت، دوای ئازادبوونی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌روه‌ها مانگێك پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لێی كرد.
له ساڵی 1992 یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (كه‌ی تیڤی)، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندنی كوردستان بووه و ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 چه‌ند ساڵێك به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی به ناوی (هه‌گبه‌ی كوردهواری) پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌و كاته بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به كاره‌كته‌ری مام سمایل ناوبانگی ده‌ركرد.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانی جگه له‌وه‌ی به‌شداریی چه‌ندین فیلم و درامای كردووه، هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندین كاری هونه‌ری كردووه، چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی جیهانی و نێوه‌خۆیی پێبه‌خشراوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو، ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا و له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رگرت، به‌ڵام نه‌توانرا نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت و له ساڵی 2019دا كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.