Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 08:44

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک داوا لە خەڵکی چەمچەماڵ دەکات دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن

کوردستان TV
100%

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە لقی 19ـی پارتییەوە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، كه گوایە گوتوویەتی بانگەشە بۆ پارتی ناکەم بەهۆی ئەوەی بێ بەڵێن بووە دەڵێت:"لەبارەگا و کەناڵی حیزبەکەوە بە لۆگۆی پارتییەوە لە لقی 19ـی پارتی دیموکراتی کوردستانم، کە ئەوەش وەڵامێکە بۆ هەموو ئەو دەنگۆیانە و بە شایەنی ئەوەشیان نازانم وەڵامییان بدەمەوە."

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان تیڤی داوا لە خەڵکی چەمچەماڵ دەکات دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن لەسنووری ناوچەکە دەشڵێت:"داوا له خەڵکی چەمچەماڵ دەکەم مۆدێلی ئەوە بهێننە کایەوە دەنگ بەو کاندید و حیزبانە بدەن کە خزمەتی خەڵک دەکەن، لەو بارەیەوەش لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەنگاوێکی کرداری نراوە بۆ خزمەتکردنی چەمچەماڵ لە زۆر لایەنەوە، بۆیە داوادەکەم پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن لە ڕێگەی دەنگدان بە نوێنەرانی حیزبەکەوە."

گوتیشی، پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و ئێستا ئەندامی ئەو حیزبەم بەهۆی ئەوەی کە قەناعەتم بەوە هەیە پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەت دەکات لە سنووری ناوچەکەمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.