یانەی ڕیال مەدرید سەركەوتنێكی گەورەی لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا بەدەستهێناو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڕیال مایۆركای میوانی بردەوە.
یاریزانانی ڕیال هەر لە سەرەتاوە بە شێوەیەكی بەهێز دەركەوتن و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.
پاشان یاریزان ماركۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی دووەمی ڕیالی لە خولەكی بیستوچوار بەدەستهێنا، خولەكێك دواتر، ناوەڕاستكاری كۆری، لیی كانگ ئین گۆڵێكی بۆ مایۆركا تۆماركرد، دوای چوار خولەكی دیكەش، ماركۆ ئەسێنسیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوپێنجدا، ئەسێنسیۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی میواندارەكانی تۆماركردو بووە هاتریكی یاری، لە خولەكی حەفتاوهەشتیش، كەریم بێنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی ڕیالی بەدەستهێنا، دواتر یاریزان ئیسكۆ ئەلاركۆن گۆڵی شەشەمی تیپی میوانداری لە خولەكی هەشتاوچوار تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ڕیال مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان بۆ شازدە خاڵ بەرزبووەوەو مایۆركاش دووەم یاری لەم وەرزەی لالیگا دۆڕاندو بە هەشت خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەند دێت .
له لالیگادا ریاڵ مهدرید سهرکهوتنێکی گهورهی بهسهر ریاڵ مایۆڕکا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.