Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 04:02

یوڤێنتوس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سپێزیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی یوڤێنتوس یەكەم سەركەوتنی لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بەدەستهێناو لە هەفتەی پێنجەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی سپێزیای میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی بیست وهەشتدا، یاریزان مۆیس كین گۆڵێكی بۆ یوڤێ‌ تۆماركرد، پاشان هێرشبەری غانی، ئیمانوێل گیاسی گۆڵی بەرامبەری سپێزیای لە خولەكی سیی و سێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی چل ونۆدا، هێرشبەری لاوی فەڕەنسی، یانیس ئەنتیستی گۆڵی دووەمی سپێزیای تۆماركردو میواندارەكانی پێشخست، دواتر یاریزان فیدریكۆ كیێزا گۆڵی دووەم و بەرامبەری یوڤێی لە خولەكی شەستوشەش بەدەستهێنا.
 لە خولەكی حەفتاودووشدا، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بیانكۆنێری تۆماركردو یەكەم بردنەوەی بۆ تیپەكەی لەم وەرزەی كالچیۆ مسۆگەركرد، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی یوڤێنتوس لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ پێنج خاڵ بەرزبووەوەو سپێزیاش بە چوار خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەند دێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.