یانەی پاریس سانجێرمان حەوتەم سەركەوتنی لەسەریەكی لەم وەرزەی خولی فەڕەنسا بەدەستهێناو لە هەفتەی حەوتەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی مێتزی میوانداری بردەوە.
دوای تێپەڕبوونی پێنج خولەك بەسەر فیكەی دەستپێكی یاری، ئەشرەف حەكیمی مەغریبی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد.
دواتر بەرگریكاری مالی، كیكی كۆیاتی سوودی له لێدانێكی كۆرنهر وهرگرت و گۆڵی بەرامبەری مێتزی لە خولەكی سی و نۆ به لێدانی سهر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لە دواساتەكانی یاریشدا، ناوبژیوان بە كارتی سوور، دیلان برۆن یاریزانی مێتزو فرێدریك ئەنتۆنیتی ڕاهێنەری تیپەكەی بە كارتی سوور كردە دەرەوەی یاریگا.
لە خولەكی پێنجەمی كاتی زیادكراوی یاریشدا، ئەشرەف حەكیمی گۆڵی دووەمی خۆی و تیپە پاریسیەكەی تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ میوانەكان مسۆگەركرد.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پێشەنگی ڕیزبەندی لیگاوەن بۆ بیست ویەك خاڵ بەرزبووەوەو مێتزیش بە تەنها سێ خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەند دێت.
لهخولی فهڕهنسادا پاریس سانجێرمان سهرکهوتنی بهسهر مێتز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.