لە قۆناغی سێیەمی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەی ئێف سی ویمبڵدۆنی پلە دووی میوانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی شازدە.
یاریزانانی ئارسناڵ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو یەكێك لە هێرشەكانی تیپەكەش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، ئەلێكساندەر لاكازێتی فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ تیپی تۆپچیەكان لە خولەكی یازدە تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوحەوتدا، یاریزان ئێمیل سمیس ڕۆی گۆڵی دووەمی ئارسناڵی بەدەستهێنا، پاشان یاریزان ئێدوارد نیكیتا گۆڵی سێیەمی میواندارەكانی لە خولەكی هەشتا تۆماركرد.
بەم بردنەوەش ئارسناڵ بلیتێكی قۆناغی شازدەی كاراباو كەپی بڕی و لەم قۆناغەش یاری لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد دەكات.
ئارسناڵ گهیشته قۆناغی شازدهی جامی یانه پیشهگهرهکانی ئینگڵتهرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.