Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 07:39

 ڤیدیۆ.. مه‌یموونێک بێچووه‌ سه‌گێک ده‌ڕفێنێت

کوردستان TV
100%

له‌ رووداوێكی ده‌گه‌مه‌ن و نامۆدا ، له‌ ناوچه‌ی تامان لیستاری بوترای وڵاتی مالیزیا ،مه‌یموونێك بێچووه‌ سه‌گێك بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ڕفێنێت.

رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مێل"ی به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه‌،بێچووه‌ سه‌گێكی ره‌نگ سپی و ره‌شی ته‌مه‌ن دوو هه‌فته‌یی ، له‌لایه‌ن مه‌یموونێكه‌وه‌ بۆماوه‌ی سێ رۆژ رفێندرا، به‌جۆرێك بێچووه‌كه‌ی له‌باوه‌شی خۆی كردبوو، له‌سه‌ر دره‌ختێكی زۆر به‌رزدا ئه‌وسه‌رو ئه‌وسه‌ری پێده‌كرد.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك ،له‌پیاوانی به‌هاناوه‌چوون ،زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی دار و به‌رده‌وه‌ مه‌یموونه‌كه‌ ناچار بكات،بێچووه‌ سه‌گه‌كه‌ فڕێ بدات،به‌ڵام بێ سوود بوو ، كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی چه‌ندی یارییه‌كی ئاگرین به‌ كار بهێنن ،به‌و شێوه‌یش پلانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو ،مه‌یموونه‌كه‌ بێچووه‌ سه‌گه‌كه‌ی فڕێدا.

شایانی باسه‌ سه‌گه‌كه‌ ،دوای پشكنین ده‌ركه‌وت ته‌ندروستی زۆر باشه‌.

 ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.