Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:05

لە پارێزگای نەینەوا ده‌ست به‌سه‌ر 100 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گیرا 

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق، دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 100 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی نیشتمانیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورەترین پرۆسەی بەقاچاغبردنی ماددەی ھۆشبەریان بۆ ناو خاکی عێراق پووچەڵکردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆرێکی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکراوە کە پلانیان دانابوو، 100 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە سنووری سووریاوە بە قاچاغ بھێنە ناو عێراقەوە.

ئاماژە بەوەیشدراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە دوای ھەوڵێکی زۆر لە چاودێریکردنی ئەندامانی تۆڕەکە کە ماوەی چەند رۆژێکی خایاند ئەنجامدراوە، ئەندامانی تۆڕەکە لە ناوچەی خازوکە سەربە قەزای رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکاندا گیراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.