رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: له مانگی رابردوودا 19 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و برینداربوون.
هه‌نگاو راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌كوردستانی ئێران بۆ مانگی ئاب بڵاوكرده‌وه.
رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت: له‌و مانگه‌دا 19 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و برینداربوون، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی كورد له سێداره دراوه .
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر له‌مانگی ئابدا سێ به‌ندكراوی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 5 هاووڵاتی كوردیش به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هه‌ر له‌و مانگه‌دا 38 هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌ستگیر كراون و هه‌روه‌ها 7 چاڵاكوانی كوردیش به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر كراون.
له‌مانگی رابردوودا 19 کۆڵبه‌ری کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران بوونه‌ته قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.