Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 06:47

رێکخراوی (UNDP) لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای هه‌ولێر دووپاتکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی (UNDP) لە عێراق کرد
ئەمڕۆ پێٍنجشەمە 2021.9.23،  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ستیفن شمیپ، به‌رێوه‌به‌رى بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لەعێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیداەکەدا، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پیرۆزبایى به‌ بۆنه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى ، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى نۆێى بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNDP) لە عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌كاره‌كانیدا بۆخواست، پاشان گفتوگۆ لەباره‌ى ڕەوشی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتیی و پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و یارمەتی و خزمەتکردنی ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەمپەکان كرا و هەردولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و (UNDP) كرده‌وه‌. 
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی له‌سه‌ر ته‌واوى پشتیوانی خۆی بۆ بەرنامە و پرۆژە و کارەکانی ڕێکخراوی ناوبراو ڕاگەیاند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.