هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز،ناوی ته‌واوی (محه‌مه‌د ساڵح شه‌ریف) ه" له‌ساڵی 1944 له گه‌ره‌كی پیرمه سووری سلێمانی له‌دایك بووه" نازناوی نێرگز ناوی دایكییه‌تی" باوكی له ته‌مه‌نی گه‌نجی به نه‌خۆشی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌ركی بژێوی ژیانیان كه‌وتۆته سه‌ر شانی دایكی" حه‌مه‌ی نێرگز له‌لای چه‌ند كه‌سێك شاگردی خه‌یات بووه وه‌ك (حه‌مه عه‌لی مه‌دهۆشی شاعیر - شه‌یدا - شێخ محه‌مه‌د - عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عدی)" فه‌رمانبه‌ر بووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگا له سلێمانی" ساڵی 1962 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بووه" دوای شۆرشی ئه‌یلول ماوه‌یه‌ك له هونه‌ر داده‌بڕێ" تا به‌یانی 11ی ئازاری 1970 له‌و كات ده‌بێته ئه‌ندامی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی" جگه له گۆرانی ووتن له شانۆگه‌ریشدا ڕۆڵی بینیوه وه‌كو (جه‌نابی موفه‌تیش - كێچ - بوكی خوێناوی - به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ت پێڕاكێشه) و چه‌ندانی تر" ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مه‌كانی كه‌مه به‌ڵام ئاوازه‌كانی تاقانه و به نرخن" گۆرانییه‌كانی بریتین له
• مه‌قامی له دوریتا
• جوتێ چاوی شینت
• ئه‌ی چاو چه‌شنی بازی قه‌فه‌س هه‌ڵوه‌رێ په‌رت
• بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت چی شك ئه‌به‌م
• كراس كه‌تانی سه‌وزی به‌ژن و باڵا به‌رز
• باخم بێ به‌رهه‌م
• نازه‌نین ئه‌ی نازه‌نین
به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له 2013/9/23 كۆچی دوایی كرد و له گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
تێكستی گۆرانی بۆ بێ له‌و چاوه‌كاڵانه‌ت
وتنی : حه‌مه‌ی نێرگز هۆنراوه‌ی: دڵشاد مه‌ریوانی
بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت
چی شك ئه‌به‌م
بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت
چی شك ئه‌به‌م
لێم مه‌پرسه بۆچی هاتووم
لێم مه‌پرسه بۆچی هاتووم
وه‌ك كۆترێكی لانه‌واز
ته‌ره‌و ماندووم
هاتووم له‌ناو چاوه‌كانتا
تێر تێر بنووم،تێر تێر بنووم
په‌نجه‌كانم تینوویانه
ده‌ست مه‌نێ به‌ڕوویانه‌وه
په‌نجه‌كانم تینوویانه
ده‌ست مه‌نێ به‌ڕوویانه‌وه
با بیانگێڕم به ڕه‌زی
قژی خاوتا و نه‌ڕۆنه‌وه
با بیانگێڕم به ڕه‌زی
قژی خاوتا و نه‌ڕۆنه‌وه
تا تێر عه‌تر ئه‌خۆنه‌وه
تا تێر عه‌تر ئه‌خۆنه‌وه
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆشویستووه
خۆشویستووه
خه‌وه‌كانم سه‌وز بووه
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆشویستووه ئای
خۆشویستووه
خه‌وه‌كانم سه‌وز بووه
هه‌قمه بگریم ، هه‌قمه بگریم
تۆ له ناو چاوما سه‌وز بووی
بۆ گریانی من نه‌بووایه
تۆ به‌بێ ئاو گه‌وره ئه‌بووی .
تۆ به‌بێ ئاو گه‌وره ئه‌بووی
بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت
چی شك ئه‌به‌م
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.