Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:05

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران : ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو تەواوکراون

ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی 24 کاتژمێردا رادەگەیەندرێت
کوردستان TV
100%

جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، رایگەیاند کە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی 10ی 10ی 2021 تەواوکراون.

جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تەواوکردووە لەوانە؛ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناوی کاندیدان و ئەنجامدانی سێ تاقیکرنەوە بۆ ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەیش دا کە لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا تەواوکردووە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد کە لەبەر چەند ھۆکارێک، ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو جیاوازترە و گوتی: "کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان".

جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەیشدا کە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان لە میانی 90 خولەکدا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانەوە دەگاتە نووسینگەی نیشتمانیی و گوتی: "ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە میانی 24 کاتژمێردا، رادەگەیەندرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.