ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له وڵاتی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ر بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی عوسمان دێمبلی فه‌ره‌نسی.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆدنۆ دیڤۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد، دوای به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو یانه‌ی بارسه‌لۆناو گرانادا له گه‌ری پێنجه‌می لالیگا، لاپۆرتا له‌گه‌ل دێمبلی فه‌ره‌نسی و سیسۆكۆی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆبۆته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كردووه.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشكرده‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات دوای گۆرانگاری له مووچه‌ی ئه‌م یاریزانه جارێكی دیكه گرێبه‌ستی دێمبلی ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ درێژ بكاته‌وه.
ڕۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوەشدا كه نزیکبوونەوەى تەواو لە کۆبوونەوەکەدا هه‌بووه‌و گومان ناکرێت هاوینی داهاتوو یاریزانەکە لە کامپ نۆ بڕوات و بارسێلۆناش ئامادەیە بۆ سێ وەرزی دیكه گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.
راپۆڕته رۆژنامه‌وانییه‌کان: هه‌وڵه‌کانی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبڵی ده‌ستی پێکردووه بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.