ساموێل ئیتۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و یانه‌كانی بارسێلۆناو ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئیتۆی ته‌مه‌ن چل ساڵ ڕایگه‌یاند دۆسیه‌ی خۆی و به‌رنامه‌ی داهاتووی بۆ پێشخستنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی تۆپی پێی كامیرۆن، ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی بارساو ئینته‌ر ئاشكراشی كرد كه هه‌وڵ ده‌دات شۆڕشێكی به‌رفراوان له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه وه‌رزشیه‌كانی تۆپی پێی كامیرۆن بكات به‌تایبه‌تی سوود وه‌گرتن له به‌ڕێوه‌چوونی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا كه له كانوونی دووه‌می داهاتوو وڵاته‌كه‌ی میوانداری ده‌كات.
بڕیار وایه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی كامیرۆن له ئاینده‌یه‌كی نزیك به‌ڕێوه‌بچێت، تا ئێستاش هیچ كاتێك ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، به‌ڵام ئیتۆ به‌فه‌رمی خۆ پالاوتنی بۆ هه‌لبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ساموێل ئیتۆ کاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.