زەوییەكانی گوندی كۆری كە 4200 پارچە زەوین لە شاری هەولێر 60%ی تاپۆی تەواو بووە و لە هەفتەی داهاتوو تاپۆكانیان پێ دەدرێتەوە و دەتوانن خانووی لەسەر دروست بكەن.
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕای گەیاند، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لیژنەیەكمان پێك هێنا و توانی كێشەی زەوییەكان چارەسەر بكات. دوای كارەكانی لیژنەكە، هاووڵاتییانی قەرەبووی گوندی كۆریمان بانگهێشت كرد و لە نزیكەوە ئاشنامان كردن بە گۆڕانكارییەكان، ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە سوپاسی ئەو هەوڵەیان كرد.
ئەوەشی گوت: بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا بانگەوازێك بكەین كە ئەو كەسانە سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی تاپۆكانیان، بۆ 40%ی كارتەكانی تریش، قەرەبووی جووتیارانی تێدایە، ئێمە كاری خۆمان بۆ كشتوكاڵ ناردووە، ئەوانیش دواتر بۆ تاپۆی دەنێرن ئەوانیش لە ئاییندەیەكی نزیك تاپۆ دەكرێن.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.