وه‌كو هه‌رچین و توێژه‌كاتی تری ناو كۆمه‌ڵگا نابیستایان ، رۆژێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ساڵانه له زۆربه‌ی وڵاتان له 23ی ئه‌یلول یادی ئه‌و رۆژه به چه‌ندین چالاكی هه‌مه چه‌شن ده‌كرێته‌وه،به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه،به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چالاكییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێت.
زمانی ئاماژه یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی هێما و ئاماژه‌ی خۆی هه‌یه و مرۆڤ له‌ڕێی جوڵاندنی په‌نجه‌كان هه‌روه‌ها سه‌ر و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته‌ی قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نابیست ده‌كات و ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی پێی ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌هۆی گرنگی زمانی ئاماژه و زیادبونی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نابیستن، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریداوه ڕۆژێكی جیهانی تایبه‌ت به‌و زمانه دیاری بكات، له 23-9-2019 بۆ یه‌كه‌مجار یاده‌كه كرایه‌وه، هۆكاری دیاریكردنی ئه‌و ڕێكه‌وته‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی جیهانی نابیستانه‌وه‌یه له ساڵی 1951دا.
ئامانجه‌كانی دیاری كردنی ئه‌و ڕۆژه بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتره له‌باره‌ی زمانی ئاماژه، هه‌روه‌ها پاراستنی زیاتری مافی كه‌سانی نابیسته، ئه‌مه جگه له به‌هه‌ند وه‌رگرتنی زانینی زمانه‌كه‌و ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كات.
شایانی باسه به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی جیهانی نابیستان، زیاتر له 72 ملیۆن كه‌سی نابیست له‌جیهاندا بونیان هه‌یه %80یان نیشته‌جێی وڵاته دواكه‌وتووه‌كانن و 300 زمانی ئاماژه‌ی جیاواز بۆ تێگه‌یشتن له كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.