Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 05:59

یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفێسی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا  نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە خاتوو پارێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها جەختى لە خواستى پتەوكردنی بوارەکانى هاریکارى و پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا کردەوە و دوایین سەردانى  جۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپاى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا.

لای خۆیەوە خاتوو پارێ پوختەیەكی لە كار و چالاكییەكانی یەكێتیی ئەورووپاى لە عیراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، هەروەها سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە كاتی سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان لەجۆزێف بۆرێل بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپا كرا و گوتى بۆرێل بە پەرۆشەوە چاوەڕێیە لە برووکسل دیدار و کۆبووەنەوە لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانى ئەنجام بدات.

تاوتوێكردنی هەڵبژاردن و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى عیراق، ڕۆڵی یەكێتیی ئەورووپا لە دابینكردنی تیمی چاودێری بۆ هەڵبژاردن، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گرنگیى چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، پرسی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان و سوودمەندبوونی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكانی یەكێتیی ئەورووپا لەمابەرەیەوە، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.