Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 06:00

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە

کوردستان TV
100%


نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: 
ئەمرۆ ۲۳ی ئەیلولی۲۰۲۱، فریق جەمال محمد سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیاکرد، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ مایەر له وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ كای بەرپرسی پڕۆژەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی ئەرکان بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی  دەربڕی بۆ سەردانەکەیان، شاندی میوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، بۆئەو پێشوازییەی لێیان کرا، هەروەها بۆئەو هەماهەنگییەی کەلەگەڵ تیمەکانیان لە هەرێمی کوردستان هەیانبووە لەماوی رابردوودا.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا، شاندی میوان بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە، بە وەزارەتی پێشمەرگەیان ڕاگەیاند: کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەبواری ڕاوێژکارەکارییەوە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەڕکان جگە لەوەی سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد، ئامادەیی وەزارەتی پێشمەرگەی پیشان دا، بۆ هەموو هەماهەنگی و هاوکاریەک لەگەڵ تیمەکانی سوپای ئەڵمانیا لەکوردستان بۆ باشتر بەرەوپێشبردنی کارەکان و پتەوتر کردنی پەیوەندیەکانی سوپای ئەڵمانیاو هێزەکانی پێشمەرگە.

1


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.