دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دوێنێ چوارشه‌م ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێی له قه‌ڵادزێ ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هه‌مانشێوه پڕۆژه‌ی تریشی له شارۆچكه‌كه ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی چارەسەركردنی بارزۆری و هاوسه‌نگكردنى چه‌ند فیده‌رێك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ناو شاری قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدانی پرۆژەیەکی کارەبا بە بەهای (175.285.500) دینار ڕاگه‌یه‌نرا.
پڕۆژه‌كانیش بریتین له ڕاكێشانی فیده‌رێكی تازه و هه‌روه‌ها هاسه‌نگكردنی چه‌ند فیده‌رێك له وێستگه‌ی قه‌ڵادزێ له فیده‌ری 5+6.
ئاشكراشی كرد كه پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای ئاكار جێبەجێ ده‌كرێت و لە ماوەی 35 ڕۆژدا تەواو دەکرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریشی له شاری قه‌ڵادزێ ڕاگه‌یاندبوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری چه‌د حاویله‌یه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره.
پرۆژەكان بریتی بوون له دانانی چەند محاویلەیەك بە توانای جیاواز لە گەڕەكی هەنارۆك لەسەر فیدەری 5ی وێستگەی شەهید فارووق.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاندبوو كه تێچووی پرۆژەكە بریتییە لە 106 ملیۆن و 571 هەزار و 600 دینار و لەلایەن كۆمپانیای شازەكارە جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەی 45 رۆژدا كارەكانی تەواو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.