Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 06:00

کونسوڵی ئیماڕات هیوای هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌خوازێ‌

کوردستان TV
100%

 

كونسوڵی گشتیی ئیماڕات له‌ هه‌ولێر له‌ میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانه‌كه‌ی و پارێزگاى هەولێر کردەوه.‌

نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەم له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری سەر کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر وێڕای بە گەرمی خێرهێنانی سەر کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە و ڕۆلی کونسڵخانە و حكوومه‌تی ئیماراتى له‌ هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند.

له‌ ته‌وه‌ره‌ێكى ترى دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ لەباره‌ى ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران و دابینکردنی پێداویستی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كرا و هەردوولا له‌مباره‌یه‌وه‌ جەختیان لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان پارێزگای هەولێر و كونسڵخانه‌ى ئیماڕات كرده‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سەر کونسڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێرى كرد بۆ ئه‌و پیشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كه‌ لێی كرا و تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانه‌ی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.