دوای دزینی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ، ئه‌مه‌ریكا بڕیاردرا تابلۆی خه‌ونی گلگامێش بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كه عێراقه.
تابلۆی خه‌ونی گلگامێش 30 ساڵ به‌ر له ئێستا و له ساڵی 1991 له‌مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق ون ببوو و دزرابوو، دوێنێ پێنجشه‌م له مه‌ڕاسیمێكدا له مۆزه‌خانه‌ی سمیتسۆنیانی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له شاری واشنتۆن تابلۆكه ڕاده‌ستی فه‌رید یاسین باڵیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تابلۆی خه‌ونی گلگامێش به هه‌وڵی ستیڤ فڕانسیس سه‌رۆكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا بووه كه خۆی به ڕه‌گه‌ز عێراقییه و له دایك و باوكێكی كلدانی ئاشووری له‌دایكبووه.
ستیڤ خۆی له عێراق له‌دایكبووه و دوای چوونیشی بۆ ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003 له یه‌كه‌ی گومرگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بووه و هاوكاری زۆری پێشكه‌ش به عێراق كردووه له گێرانه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌وارییه دزراوه‌كان.
تابلۆی خه‌ونی گلگامێش یه‌كێكه له پارچه شوێنه‌وارییه ده‌گمه‌نه‌كانی عێراق كه تابلۆیه‌كی به‌ردییه و نووسینی بزماری له‌سه‌ر نووسراوه، به‌یه‌كێك له‌و 12 تابلۆ ده‌گمه‌نه داده‌نرێ كه له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی پاشای ئاشوورییه‌كان ئاشوور پانیپال دۆزراوه‌ته‌وه و له ساڵی 1853 نرخه‌كه‌ی به 1.7 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.