فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی له هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
فه‌رمانگه‌كه داواش له هاووڵاتییان ده‌كات ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن، چونكه ڤاكسین له مه‌ترسی په‌تای كۆڕۆنا ده‌تپارێزێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا ڤاكسینیان وه‌رگرتووه بریتین له 911،320 هه‌زار كه‌س.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه تا ئێستا ناویان له سیته‌می وه‌رگرتنی ڤاكسینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه بریتییه له 950،418 هه‌زار كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراش ده‌كات كه زۆرینه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له جۆری ڤایزه‌ر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.