یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد، لە مێژووی خول و پاڵەوانەتییەکانی کوردستاندا بۆ یەکەمجار جامی سوپەر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سبه‌ی شه‌مووش كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ یارییه‌كانی جامه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌و كه ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی سوپه‌ری كوردستان لە پێناو زیاتر بەهێزكردن و ڕکابەرییهكانی خولی پلە نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌بێت.
بڕیاره بۆ ئه‌مساڵ جامی سوپەری كوردستان بە بەشداری هەر چوار یانەی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی كوردستان ئەنجام بدرێت.
به‌مه‌ش ڕكابه‌رییه‌كانی جامه‌كه لەنێوان هەر چوار یانەی گەیشتوو بە چوار گۆشەی زێرینی دوا قۆناخی خولی پلە نایابی کوردستان بەرێوە دەچێت كه ئه‌وانیش بریتین له یانه‌كانی برایەتی، شێروانە، سیروانی نوێ و هەندرین.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریداوه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی جامی سوپەری كوردستان له شاری هه‌ولێری پایتەختی هه‌رێمی کوردستان بەرێوە ببات.
به‌مه‌ش سبه‌ی شەموو 25-9-2021 لە یەک کاتدا و له كاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ یانەی برایەتی و سیروانی نوێ، هەندرێن و شێروانە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
به‌گوێری سیسته‌می ئه‌مساڵی جامی سوپه‌ری كوردستان، سەرکەوتووانی هەردوو یارییه‌كه لە رۆژی هەینی داهاتوو 1-10-2021 لە یاریگای یانه‌ی هەندرێن لە یاری کۆتایی جامه‌كه بەر یەک دەکەون.
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌روه‌ها بڕیاریداوه بۆ ساڵانی داهاتوو سیسته‌می جامی سوپەری كوردستان بگۆڕێت و لە داهاتوو به سیستەم و هاوشێوەی دونیای پێشکەتوو لەنێوان پاڵەوانی خولی پلە نایاب و پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان بەرێو ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.