Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 03:55

وه‌زاره‌تی کاره‌با: ڕه‌وشی کاره‌بای زاخۆ باشتر ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ڕه‌وشی كاره‌بای شاری زاخۆی نوێترین ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات: بە مەبەستیی باشتركردنی ڕەوشی كارەبا لە دەڤەری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گۆڕەرێکی گەورەمان بۆ وێستگەی (تلکەبەر) بە بەهای 400 ملیۆن دینار دابین کرد.

وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەهۆی ئه‌م گۆڕه‌ره‌ نوێیه‌ بۆ وێستگه‌ی تلكه‌به‌ر، بواری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای ده‌ڤه‌ری زاخۆ باشتر دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.