كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین واده‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ڕاگه‌یاند.
نیبراس ئه‌بو سۆده یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز)ی ڕاگه‌یاند: كۆمیسیۆن تا ئێستا 14 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی هاووڵاتییانی له كۆی 17 ملیۆن دابه‌شكردووه.
نیبراس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت تا 48 كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه گه‌رموگوڕی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ته‌نیا 16 ڕۆژ ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و تا ئێستاش نزیكه‌ی 3 ملیۆن كارتی ده‌نگدانی هاووڵاتییان ماوه وه‌ربگیرێته‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوێنێ پێنجشه‌م ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌مجار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌زموونی بۆ 219 بنكه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا.
بڕیاره پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا 3249 كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.