به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو خسته ڕوو به پێی پێشبینییه‌كانیش بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوو پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری باران بارینی پچڕپچڕ هه‌یه.
به‌پێی پێشبینیییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی9ی 2021 له هه‌ردوو پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وردایه‌و ئه‌گه‌ری بارینی بارانی پچرپچڕ و كورتخایه‌ن هه‌یه، هه‌ره‌ها ئه‌گه‌ری بارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه زیاتره.
هه‌روه‌ها بۆ سبه‌ی شه‌ممه به پێى پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویشیكردووه‌ته‌وه كه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوكیش بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمانی ئه‌و سێ پارێزگایه ساماڵ ده‌بێته‌وه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.