له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی سلێمانی به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕو ئاژاوه دوو كه‌س بریندار بوون و پۆلیسی شاره‌كه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا نه‌ی سلێمانیلهسهرچنار شه‌ڕیان كردبوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌سه‌رچنار شه‌ڕو پشێوی دروستبوو له‌نێوان چه‌ند كهسێكداو بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س به‌فیشه‌ك، ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و شه‌ڕه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
پۆلیسی سلێمانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: پاش ده‌ستگیركردن و پشكنینی تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ر كرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاندووه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری دیكه ده‌رچووه كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.