Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 03:57

د.یوسف ئیبراهیم نوێنەری شۆڕشی ئەیلول لەپاریس کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی 9ی 2021  دكتۆر یوسف ئیبراهیم ، نوێنه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول له‌ پاریس به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێم له‌ فه‌ڕ‌نسا به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی دكتۆر یوسف ئیبراهیم له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاریس كۆچی ده‌ایی كرد.

گوتیشی: ڕوژی دوشەممە رێکەوتی 2021 /9/27 کاتژمێر6 ی ئێوارە، لە ئەنستیتوی پاریس، مەراسێمەک بۆ دوایین ماڵئاوایی ساز دەکرێت.

له‌ باره‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ كوردستان و به‌خاكسپاردنی دۆڵه‌مه‌ری ڕایگه‌یاند: ڕوژی سێشەممە تەرمەکە بەرەوکورستان بەڕێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.