Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 01:56

له‌ ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی که‌رکوک - گه‌رمیانی پارتی په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ چواڕه‌م ساڵڕۆژی به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
د.كه‌مال كه‌ركوكی رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ 25 ى 9 ى 2021 ،  ڕۆژێکی گرینگ و لەبیرنەکراو و پرشنگدارە لە میژووی گەلی كوردستان و بۆ ھەمیشە وەکو ئەستێرەیەکی گەشی پرشنگدار بە بەرزی لە ئاسمانی كوردستاندا تا هەتایە دەدرەوشێتەوە و ئەو ڕۆژەش دێت کە گەلی كوردستان لە سایەی بڕیاری گەل کە لە (٢٥-٩-٢٠١٧) بۆ سەربەخۆیی دای، بۆ ھەمیشە وەکو گەلانی دیکەی ئازادی جیھان سەربەرز و سەربەخۆ لەسەر خاکی خۆی فەرمانڕەوایی خۆی بکات.
راشیده‌گه‌ێنێت: سێ ئەستێرەی پرشنگداری درەوشاوەی ئاسمانی کوردستان (سەرۆك و پێشمەرگەی کوردستان کاك مسعود بارزانی و، ریفراندۆم لە ٢٥-٩-٢٠١٧ و، گەلی سەربەرزی کورد و کوردستان) ئەو سەروەرییانە ڕووداوی درەوشاوەی  بێ ئاوا بوون و لە بیرنەکراوی مێژوویی گەلی کوردستانن، ڕێزدار سەرۆك بارزانی بوو زۆر بە دڵسۆزی و بە مەردی ھەوڵی دا ڕیفراندوم ئەنجام بدرێت تاکو گەلی کوردستان لە کەشوھەوایەکی ئازاددا خۆیان بڕیار بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بدەن و بزاندرێ گەلی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت؟ گەلی کوردستانی سەربەرزیش بوو ھەڵۆ ئاسا بەشداریی ڕیفراندومیان کرد و بەڕێژەی (٩٢،٧٣٪‏) دەنگی بەشداربووان وتیان بەڵێ سەربەخۆییمان دەوێت.

د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت: چوار ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژیكی وەکو ئەمڕۆ لە كوردستانی باشوور لەنێو لایەنگیریی و  دژایەتی، یاسایی و نایاسایی، باوەڕبەخۆیی و ناباوەڕی، نیشتمانپەروەری ونیشتمانفرۆشی، بە ھیمەت و ئیرادەی پۆڵایینی دڵسۆزانی گەلی کوردستان و بیرپاکی و دووربینی و دڵسۆزیی ڕێزدار کاك (مسعود بارزانی) پرۆسەی رێفراندۆمی  هه‌رێمی  كوردستان، بە ئاشتی و ئارامی و سەرکەوتویی لە هه‌رێمی كوردستان، بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بە کەرکووکی دڵی کوردستانیشەوە بە ڕێژەی (٩٢،٧٣٪‏) بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. لە یادمانە خیانەتکارانی خیانەتی شانزەی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ بوونە هۆی ئەوەی کارەساتی دووز و کەرکووك و خانەقین و گشت ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوو بدات و گشت هەرێمی کوردستان بکەوێتە بەر هەڕەشەی داگیرکاری و بوونە هۆی ئەوەی ئاستەنگ بخەنە پێش هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی بەرهەمی دەنگ و خواستی گەل بەشێوەیەکی سروشتی و دواخستنی. 
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: بە دڵنیایی خیانەتی (١٦- ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧) نەبوایە هیچ شەڕ و پێکدادان ڕووی نەدەدا و هەر هەوڵێکی دژ بە خواستی گەل هەبوایە زۆر بە ئاسانی پووچەڵ دەکرایەوە و، دڵسۆزانی گەل و کوردستانیش  بە بەرھەمی ڕیفراندۆمە پیرۆزەکەی شاد دەبوو ، لەگەڵ هەموو ئەو ڕووداوانەش، ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بەڕێگایەکی یاسایی و ئاشتی، رووداوێكی زیندووە لە شەقامی كوردی و لە ناخ و هزری تاكی كورد وکوردستانییانی دڵسۆز ماوە و، لە ئەرشیفی گشت ولاتانی جیھانیشدا ماوە و دەمێنێت کە گەلی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکی ئاسایی و یاسایی بە پێی پەیمان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی لە کەشوھەوایەکی ئارام  و ئاشتیانە بڕیاریان دا سەربەخۆییان دەوێت.

  له‌كۆتاییدا ، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت: 
چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کورد و کوردستان لە گەلی کوردستان پیرۆز بێت.

چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان لە شەھیدان و شەھیدانی ئەنفالکراوی سەربەرزی کورد و کوردستان بیرۆز بێت.

چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.

چوارەەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان لە  پێشمەرگە سەربەرزەکەی کورستان کاك مسعود بارزانی پیرۆز بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.