Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 01:56

له‌ڕووداوێکی هاتووچۆ 4 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا 

کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر پردی گۆپاڵ 4 کەس  گیانیان لەدەستدا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو کاتژمێر30و11ـی شەو، لەسەر پردی گۆپاڵ کە شاری هەولێر بەشاری دهۆک دەبەستێتەوە و بەشێکی تەواونەبووە و لە دروستکردندایە، لە ناوەندی پردەکە و لەو بەشەی کە تەواو نەکراوە، پێکدادانێک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکرۆلا و فۆرد مۆستانگ ڕوویدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 6 کەس.

22

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی فازڵ حاجی، هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کرۆلا بووە، کە بەهۆی خێراییەکەیەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، ئەمش وایکردووه بچێتە سایدی بەرانبەر، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلی فۆرد مۆستانگ کە لە دهۆک بەرەو هەولێر هاتووه بەخێرایی خۆی پیاکێشاوە و لەپردەکە کەوتووەتە خوارەوە، لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی 6 کەس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.