لاوێکی كورد كه خەڵکی پارێزگای ئیلامه له‌كوردستانی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ بەندیخانەی فەشافوویە له‌تاران بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 23 ى 9 ى 2021 ، ، هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "ئەمیر حوسێن حاتەمی" تەمەن 22 ساڵ بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی فەشافوویە (تهران بزرگ) کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەمیر حوسێن حاتەمی بە هۆی ئەشکنەجە و لێدان و بەرکەوتنی باتۆم بە سەری کوژراوە.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە، ئەمیر حوسەین حاتەمی لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری تاران سەرقاڵی کار بووە و چەند ڕۆژ پێشتر به هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هاووڵاتیەکی دیکە لەلایەنن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئاغڵی حاتەمی باوکی ئەمیر حوسێن دوای تێپەربوونی سی ڕۆژ لە کوژرانی کوڕەکەی لە بەندیخانەی فەشافوویە ئامادە نەبووە کە تەرمەکەی وەربگرێتەوە و ڕایگەیاندووە: “تا کاتێک کە بە شێوەی فەرمی هۆکاری مردنی کوڕەکەم ڕانەگەیەندرێ تەرمەکەی وەرناگرمەوە”.
ئەمیر حوسێن حاتەمی تەمەن22 ساڵ و خەڵکی گوندی لەرنی سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری تاران بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.