لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌موو جیهان تووشی شۆك ده‌كات ،كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی زیان له ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌ینێت،به‌ڵكو مرۆڤ له‌چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
ئه‌گه‌ر چی ، هه‌موو لایه‌كمان وامان زانی بوو، كه قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناك وه‌ك: نه‌خۆشی دڵ ،شێرپه‌نجه،ڤایرۆسی كۆڕۆنا،به‌ڵام له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و كێشیان زیاده ،ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه ته‌مه‌نیان درێژتر بێت له‌وانه‌ی لاوازن ، چونكه به‌رگری جه‌سته‌یان به‌هێزه بۆ نه‌خۆشییه‌كان.
به‌پێی لێكۆلهوهرانی زانكۆی گۆتنبرگ له وڵاتی سوێد ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون كه‌متر تووشی نه‌خۆشه‌كانی هه‌وكردن ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی لاوازن.
لێكۆلهوهران بۆماوه‌ی 9 مانگ له نهخۆَشخانهی سكاربۆرگ ،چاودێری وردی 2196 نه‌خۆشیان كردووه ،له ئه‌نجام دا گه‌یشتوونه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه.
دكتۆر ئاسا ئلیسو له به‌یانامه‌یه‌ك دا رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی زانراوه قه‌ڵه‌وی زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌راورده‌ی لهلێكۆڵینهوهكهی ئێمه كردوومانه،بۆمان ده‌ركه‌وت پێچه‌وانه‌یه".
له‌لایه‌كی تر دكتۆر جانرجاكوبسون،كه له لێكۆڵنهوهكه به‌شدار بوو رایه‌گه‌یاند" قه‌ڵه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه ،پێویستیمان به لێكۆڵینه‌وی زیاتر هه‌یه ، بۆ ئه‌وه بزانین قهوڵهوهی تا چه‌ند كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ".
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لشه‌رق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.