زۆربه‌ى وڵاته ئه‌ورووپییه‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆناوه ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ى له‌سه‌ر دانیشتوواندا هه‌یه، هێدى هێدى لا ده‌بات، ته‌نیاش نه‌رویچ هه‌موو كۆت و به‌نده‌كانى هه‌ڵگرت تا ژیان به‌سروشتى خۆى بڕوات.
ئه‌رنا سۆلبرگ سه‌رۆك وه‌زیرانى نه‌رویج لهكۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند " له‌مڕۆوه هه‌موو كۆت و به‌نده‌كانى په‌یوه‌ست به ڤایرۆسى كۆڕناوه بۆ هاووڵاتییانى ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرا تا ژیان به‌سروشتى خۆى هه‌نگاوبنێ"، باسیشى له‌وه‌كرد، ئێستا ده‌توانین وه‌ك پێشتر بژین، "پێموانییه هه‌موو شتێك وه‌ك پێشتر بێ، به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسه كاریگه‌رى ده‌بێ بۆ ژیانێكى باشتر یان خراپتر".
له‌لاى خۆیه‌وه جێگرى وه‌زیرى ته‌ندروستى نه‌رویج جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه ڤایرۆسى كۆڕۆنا وه‌ك هه‌موو نه‌خۆشییه وهرزییهكانى هه‌ناسه‌دان مامه‌ڵه‌ى له‌ته‌كدا ده‌كرێ، واته وه‌ك ئهنفلهوزا و ئه‌وانیتر.
جێگرى په‌یمانگه‌ى ته‌ندورستى نه‌رویجیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ترسناكییه‌كه‌ى وه‌ك حاڵه‌ته‌كانى سه‌رما بردوویى و ئهنفلهوزا وایه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى رووبه‌ڕووى نیشانه ترسناكه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌ته‌واوى ڤاكسینیان لێدراوه.
له‌كاتێكدا دوا ى ئه‌م بڕیاره هیچ یاسایه‌ك نه‌خراوه‌ته روو سه‌باره‌ت به‌گردبوونه‌وه له‌شوێنه گشتییه‌كان و چێشتخانه و ئاهه‌نگ و هه‌موو گردبوونه‌وه‌كانى دیكه.
Sky news
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.