Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 00:51

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا کرد

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى تازه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و هیواى سه‌ركه‌وتنی بۆ  باڵیۆزی تازه‌ خواست، هاوكات پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبینى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م عیراق پێشكه‌ش كرد.

هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان  هه‌بوو بۆ بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و هاوڕا بوون، كه‌ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ عێراق، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى ئه‌رێنى به‌ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

هاوكات ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى زیاترى فه‌ڕه‌نسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو، شیاوى باسه كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر، ئاماده‌ى ئه‌و دیداره‌ بوو.
 

.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.