وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاندووە، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، واتە لەم ماوەیەدا 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی کردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.
ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ـی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.
ڕاشیدەگەیەنێت، لە تەواوی ساڵی 2020ـدا تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوونە ھەولێر، واتە بەم نۆ مانگە 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاندووە، كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.