Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:20

بوومەلەرزەیەک پارێزگایه‌کی تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە، کەناراوەکانی شارۆچكه‌ی داتچا سەربە پارێزگای موغڵا باشووری رۆژئاوای تورکیای هەژاند.

بەپێی زانیارییەک کە لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 07:40 بە کاتی ناوخۆی تورکیا بەگوڕی چوار پلە روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 11،87 كیلۆمەتر لە ئاستی رووی دەریاوە رووداوە و چەقەکەی 21 کیلۆمەتر لە شارۆچكه‌ی داتچا دوور بووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.