ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری رایدهگهێنێت:دوای ئه‌وه‌ی پارێزه‌رێك به‌ناوی (جه‌واد خۆشناو) له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا تۆمه‌ت ده‌خاته پاڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی كه‌تن، به‌رایی و پێداچوونه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین به‌دواداچوونی ورد ده‌كه‌ین و له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه پارێزه‌ری ناوبراو باسی كردووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌داوداچوون له‌سه‌ریان.
راشیدهگهیهنن: دوای ته‌واو بوونی رێكاره‌كانیش، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.