له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی پڕ گۆڵدا، یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه میوانی یانه‌ی برینتفۆردو یاریه‌كه‌ش له یاریگای گریفین پارك له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجامدا، هه‌ردوو تیپ به سێ گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریزانانی هه‌ردوو یانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی بیستوحه‌وتدا، یاریزان ئیتان پینۆك ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ برینتفۆرد تۆماركرد.
پاشان هێرشبه‌ری پۆرتوگالی، دیێگۆ گۆتا گۆڵی به‌رامبه‌ری لیڤه‌رپولی له خوله‌كی سیی و یه‌ك به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
دواتر ڤیتالی جالێنتی ئه‌ڵمانی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری برینتفۆردی له خوله‌كی شه‌ستوسێ به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان كۆرتیس جۆنز گۆڵی سێیه‌می ڕێدزی به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد‌و جارێكی دیكه میوانه‌كانی پێشخست، به‌ڵام ئه‌م پێشكه‌وتنه تا كۆتایی به‌رده‌وام نه‌بوو و له خوله‌كی هه‌شتاودوودا، ناوه‌ڕاستكاری فه‌ڕه‌نسی، یۆوان ویسا گۆڵی سێیه‌م و به‌رامبه‌ری برینتفۆردی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده چوارده خاڵ، برینتفۆردیش به نۆ خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
له پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول و برینتفۆرد یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.