له گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڤیاریالی كرد و له‌ئه‌نجامیشدا هه‌ردوو یان به‌بێ تۆمار كردنی گۆڵ یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه لهمهدریدو له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌رێوه چوو ، له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاری و به‌درێژایی هه‌ردوو گێم یاریزانانی هه‌ردوو یانه له‌هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌رده‌وام بوون به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون و سه‌ره‌نجام یارییه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه تووشی دووه‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی یهگكهمی ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌ڤده خال به‌رزكرده‌وه .
یانه‌ی ڤیاریالیش كه‌ئه‌میش تا ئێستا هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه تووشی پێنجه‌م یه‌كسان بوون هات و كۆی حالهكانیشی له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی بۆ هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه .
له لالیگادا ریاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.