یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سپێزیای میوانداری برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوههشتدا، دانیێل مالدینی كوڕی پاولۆ مالدینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، گۆڵێكی بۆ ڕۆسۆنێری به لێدانی سه‌ر تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه بوو به درێسی تیپه‌كه‌ی.
پاشان یاریزان دانیێلی ڤێردی گۆڵی به‌رامبه‌ری سپێزیای له خوله‌كی هه‌شتا به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای شه‌ش خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری ئیسپانی، ئیبراهیم دیاز گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی میلانی تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌ی سیی میلان به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده شازده خاڵ، سپێزیاش به چوار خاڵ له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له خولی ئیتاڵیادا ئه‌ی سی میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سپێزیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.