Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:04

چین جه‌نگى دروست دژ به‌ فیلمه‌ کارتۆنییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ى رێكخستنى په‌خش له وڵاتی ‌چین ده‌ڵێت، هانى ئه‌و به‌رمهێنه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له ‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ وێنه‌ى كارتۆنه‌ جوولاوه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن، شێوه‌یه‌كى دروست به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ و دووره‌ له ‌ناوه‌ڕۆكه‌ بێ مانا و توندوتیژ و قه‌ڵپه‌كان.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئێزگه‌ و ته‌له‌فزیۆنى نیشتمانى چین له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونی كرده‌وه‌‌ كه‌ منداڵ و گه‌نجه‌كان جه‌ماوه‌رى سه‌ره‌كى وێنه‌ جولاوه‌كانن، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئاژانسه‌كان پێویستیان به ‌ناوه‌ڕۆكێك هه‌یه‌ پشتگیرى له‌ ڕاستى و خێر و جوانى بكات.

رۆژنامه‌ى (زه‌ گاردیان)ى به‌ریتانى له ‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ پارتى كۆمۆنیستى ده‌سه‌ڵاتدار له ‌چین سه‌باره‌ت به ‌پیشه‌سازى خۆشگوزه‌رانى، هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى چڕكردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و ناودارانه‌ كردووه‌ كه ‌له‌ كارى نایاسایى و دوور له ‌ڕه‌وه‌شت تێوه‌ ده‌گلێن به ‌تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى پۆستى نه‌شیاو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانى چین چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ‌ته‌له‌فزیۆنیان قه‌ده‌غه‌ كرد و پێیوابوو ئه‌و جۆره‌ به‌رنامانه‌ كاریگه‌ر و بێمانان، هاوكات چاودێران هۆكارى ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نیگه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى چینى له‌و كاته‌ى زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگه‌، به‌تایبه‌تى كاتێك هه‌واڵى ناوداران و بابه‌ته‌ خوشگوزه‌رانییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌هاى كۆمه‌ڵگه‌ى چینى ناگو‌نجێ.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.