Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:18

پێشبینی ده‌کرێت له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 90 دۆلار

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 77 دۆلارو 3 سه‌نت دابه‌زی و پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 90 دۆلار .

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 80 دۆلار 35 سه‌نت، له‌بازاڕه‌كاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی له‌ كاتژمێر 09:00 سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29-9-2021 هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 77 دۆلارو 3 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 74 دۆلار.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 90 دۆلار.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.