Erbil 38°C چوارشەممە 10 ئەیلوول 18:08

لەشەڕ و پێکدادانی نێو بەندیخانەیه‌کی ئیکوادۆر 24 کوژراو و 48 برینداری لێکەوتەوە

پێنج زیندانی سەریان بڕدراوە و ئەوانی دیکەش بە چەقۆ کوژراون
کوردستان TV
100%

لە وڵاتی ئیکوادۆر کیشوەری ئەمریکای باشوور لە بەندیخانەیەکدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکاندا دروست بوو، بەپێی ئامارە بەراییەکان 24 کەس کوژران و 48 کەسیش برینداربوون.

لە بەندیخانەی لیتۆرال لە شاری گوایاکیلی رۆژئاوای ئیکوادۆر، بەهۆی ململانێی نێوان چەتەکان بۆ سەرکردایەتی، پێکدادان دروست بووە.

بەپێی روونکردنەوەی بەرپرسانی بەندیخانەکە، لەو شەڕ و پێکدادانەی کاتەکانی بەیانی لەنێوان چەتەکان روویداوە، پێنج زیندانی سەریان بڕدراوە و ئەوانی دیکەش بە چەقۆ کوژراون.

بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و یەکەی سەربازیی گەیشتوونەتە بەندیخانەکە.

لەو تۆمارە ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر زیندانی چوونەتە سەربانی بەندیخانەکە و دەنگی تەقە و تەقینەوەش لە بەندیخانەکە دەبیسترێت.

بەپێی راگەیاندنی ناوخۆ، شەڕ و پێکدادانەکان لە قاوشەکانی هەشت و نۆ لەنێوان ئەندامانی چەتەکانی لۆس لۆبۆس و تیگویرۆنس روویداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.